۲۸ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی هێرشی ڕژیم بۆ سەر کوردستان، ڕۆڵی کۆمەڵە و ئەزموونەکانی

 

ساڵڕۆژی هێرشی ساڵی ١٣٥٨ی ڕژیم بۆ سەر کوردستان لە کاتێکدایە کە لە سەروبەندی ساڵیادی دەستپێکی شۆڕشی ژیناداینشۆڕشێک کە چەخماخەکەی لە کوردستانەوە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لێدرا.  شۆڕشێک کە وەبیرهێنەرەوەی خۆڕاگرییەکی سەرفەرازانەیە کە ٤٤ ساڵ لەمەوبەر لە کوردستانی شۆڕشگێڕ دەستی پێکرد و شانازییەکی مێژوویی و دەستکەوتگەلێکی حاشا هەڵنەگری لەبەرامبەر بە یەکێک لە کۆنەپەرست ترین و سەرکوتگەرترین دەسەڵاتەکانی ئەم سەردەمەی بۆ خەڵکی کوردستان بەدیاری هێنابەڵام هێرش بۆسەر کوردستان لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ ڕووداوێکی کتوپڕ و  چاوەڕوان نەکراو نەبوولە ڕاستیدا ئەو هێرشە بەشێک بوو لە پرۆسەی سەرکوتکردنی شۆڕشی ئێرانئەم سیاسەتە نەک لە ٢٨ی گەلاوێژەوە، بەڵکوو لە هەمان ڕۆژەکانی دوای بەدەسەڵاتگەیشتنی ڕەوتی کۆنەپەرستی ئیسلامییەوە خرایە کارنامەی کاریانەوەلە کۆتاییەکانی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٥٧ و سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨، لە شارەکانی مەهاباد و سنە، بە فەرمانی فەرماندەی پادگانەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو، خەڵک ئاگرباران کرانلە شاری مەهاباد ٢٠ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژران و لە شاری سنەش نزیکەی ٢٠٠ کەس بەهۆی تۆپبارانەوە گیانیان لەدەستدا.

جگە لەوەش هەر لەو قۆناغەدا ڕژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو توانی بەشێک لە کۆنەپەرستانی خۆجێیی لەگەڵ خۆیدا هاوڕا بکاتچەکدارکردنی فیئۆداڵ و عەشیرەتەکان و ڕێکخستنیان لە ڕێکخراوێکی کۆنەپەرستانەدا بە ناوی “شۆڕای عەشایری کوردستان” و بەهێزکردنی ڕەوتی ئیسلامی بە ڕێبەرایەتی ئەحمەدی موفتیزادە لە سنە، لە زومرەی ئەو ڕێوشوێنانە بوونلە ٣١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ لە شاری نەغه‌دە شەڕی نێوان دانیشتووانی تورک و کوردیان وەڕێخست و پاسدارەکانی ژێر فەرمانی مەلا حەسنی کۆنەپەرستیان بەمەبەستی کوشتن و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی خەڵک ڕەوانەی ئەو شارە کرد.

جگە لەوەش پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ٢٣ی پووشپەڕ تەقەیان لە خەڵکی شاری مەریوان کرد و بەهۆیەوە ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسیش بریندار بوونلە شاری سنەش، لە ئەنجامی تەقەی پاسدارانی جێگیر لەو شارە، چەندین کەس گیانیان لەدەستداکاردانەوەی کۆمەڵە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش بەرامبەر بەم هەڵسوکەوتانە، لێبڕاوانە و شۆڕشگێڕانە و جەماوەریی بووخەڵکی کوردستان ڕیفراندۆمی ١٢ی خاکەلێوە بۆ دامەزراندنی حکوومەتی ئیسلامی لە ئێرانیان بایکۆت کردڕووداوەکانی وەک مانگرتنی یەک مانگە لە شاری سنە بۆ وەدەرنانی پاسداران لەو شارە، کۆچی مێژوویی خەڵکی مەریوان بۆ هەمان مەبەست، ڕێپێوانێکی شکۆدار لە سنە و شارەکانی دیکەی کوردستانەوە بەرەو مەریوان و چەندین چالاکیی دیکەی لەم چەشنە هەر لەو سەردەمەدا ڕوویانداکۆمەڵە کە لەشکرکێشی بەربڵاوی ڕژیمی بە ئەگەرێکی حەتمی دەزانی، هەوڵی دەدا خەڵکی کوردستان بۆ خۆڕاگریی و بەرخۆدانێکی درێژخایەن و چارەنووسسازتر ئامادە بکات.

ڕەوتی ئیسلامی کە بۆ ماوەی چەند سەد ساڵ وەک دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتدا هەڵسوکەوتی دەکرد، لەو قۆناغەدا هەم لە سەرچاوەی دەوڵەمەندی دارایی، هەم لە شەبەکەی مزگەوت و مەلاکان لە سەرتاسەری وڵات، کە وەک ڕێکخراوێکی سەرتاسەریی خاوەن ڕێبەرییەکی یەکدەست چالاکییان دەکرد، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی شا، خۆی بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی ئێران ئامادە کرد.

لەو ڕووەوە کە ئەرتەش بێلایەنی خۆی ڕاگەیاندبوو، ئەم ڕەوتە دەستی بەسەر هەموو دامودەزگا و ئۆرگانەکانی دەسەڵاتی شادا گرت و ئەوانەشی کە لە ئەنجامی شۆڕشدا تێکشکابوون، بە خێرایی نوێکردەوەنە لیبڕالەکانی لایەنگری ڕۆژئاوا کە خۆیان لە ڕێکخراوەکانی سەر بە “بەرەی نیشتمانیدا ڕێکخستبوو، توانییان متمانەی دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسی نفووزی یەکێتی سۆڤیەت بەدەست بهێنن و نە هێزە چەپ و کۆمۆنیستەکانیش بەهۆکاری جۆراوجۆر دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسا کە هێز و پۆتانسێلە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان ڕێکبخەنتەنیا لە کوردستان بوو کە ئەم پرۆسەیە بەپێی پلانی ڕەوتی ئیسلامی نەچووە پێشەوە و کوردستان چارەنووسێکی جیاوازی پەیدا کرد.

پێش لە هێرشی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ٥٨ بۆسەر کوردستان، خوێندکاران لە زانکۆکان سەرکوت کران.  بزووتنەوەی تورکەمەن سەحرا غەڵتانی خوێن کرا.  ناڕەزایەتییەکانی خوزستان زۆر زوو خامۆش کرا و کرێکارانی بەندەر ئەنزەلی و ئیسفەهان کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللەبەڵام کۆماری ئیسلامی پێویستی بە ئامادەکارییەکی زیاتر بوو بۆ ئەوەی بتوانێت کوردستان سەرکوت بکاتبۆیە پلانی هێرش بۆسەر کوردستان بە بەراورد لەگەڵ هێرشکردنەسەر دەستکەوتەکانی بەشەکانی تری خەڵکی ئێران، تا ڕادەیەک دواکەوت.

  هێرشی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ٥٨  لە کاتێکدا دەستیپێکرد کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەستی بەوە دەکرد توانایی پێویستی بۆ سەرکوتکردنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان بەدەستهێناوەهێزەکانی ڕژیم لە دوو مێحوەری ورمێ و کامیارانەوە هێرشەکەیان دەستپێکردلە هەردوو مێحوەرەکەدا لەگەڵ بەرگریی قارەمانانەی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەوڕوو بوونەوەلەم قۆناغەدا ڕژیم توانی بەپشتبەستن بە باڵادەستی هێزی ئاسمانی و تۆپخانە، کوردستان داگیر بکاتلەو کاتەدا کۆمەڵە بەیاننامەیەکی لەژێر ناونیشانی “خەڵکی کورد لەبەردەم تاقیکردنەوەدا بڵاوکردەوە و تیایدا خەڵکی کوردستانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگریکردنێکی هەمە لایەنە بانگهێشت کردلە وەڵامی ئەو بانگەوازەدا، بڵێسەکانی خەبات و بەرخۆدان لە هەموو ناوچەکانی کوردستانەوە سەریهەڵدا.

زۆری نەخایاند کە هێرشە غافلگیرانه و بەربڵاوەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە لایەک و ناڕەزایەتی هەر ڕۆژە و بەردەوامی جەماوەری خەڵک لەسەر شەقامەکان لە لایەکی ترەوە، دوای سێ مانگ، هاوسەنگی هێزی بە قازانجی خەڵک گۆڕی و ڕژیمی ناچار بە پاشەکشە و قبوڵی ئاگربەست و هاتنەسەر مێزی دانوستان کردگەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە و ڕێکخراوە سیاسییەکان بۆ ناو شارەکان و پێشوازی گەرم و گوڕ و شکۆداری خەڵک لەو هێزانە و هەروەها گەشەسەندنی چالاکییە سیاسییەکان و شکڵگرتنی شۆڕا و ڕێکخراو و ئۆرگانە جۆراوجۆرەکانی دەسەڵاتی خەڵک بەسەر چارەنووسی خۆیاندا، بە کردەوە شکستی هێرشی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ٥٨ی ڕژیمی ڕاگەیاند و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانی گەیاندە قۆناغێکی دیکە لە خەبات و بەرخۆدانخەڵک و بەتایبەت لاوان داهێنەرانەترین شێوازەکانی ڕێکخستنی بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵایەتییان بەکارهێنا و لە زۆربەی شوێن و  ناوچەکانی کوردستان کۆمەڵگایان بە شێوەیەکی تەندروست و دێموکراتیک بەڕێوەبرد و ئاسایشی گەڕەکەکانیان بە بەشدارکردنی جەماوەر مسۆگەر کردبەرنامەی دابەشکردنی خۆراک و کەرەستە پێویستەکانی خەڵکیان ڕێکخستخزمەتگوزارییە پزیشکی و تەندروستییەکانیان دەستپێکردەوەقوتابخانە و فەرمانگەکان بە کراوەیی هێڵرانەوە و بە کێشە و گرفتەکانی خەڵک ڕاگەیشتن و ئەخلاق و ڕەفتاری شۆڕشگێڕانە و مرۆڤدۆستانە ڕەواجی پێدراهەر لەو دەورەیەدا هەیئەتی نوێنەرایەتی خەڵکی کورد پێکهێنرا و ئەم ناوەندە لە ئارایشێکی نیمچە بەرەییدا ئیدارەی کاروباری کوردستانی گرتە ئەستۆ.

لە ماوەی کەمتر لە ٦ مانگدا کە کۆماری ئیسلامی سەرقاڵی ئامادەکاری بوو بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی دیکە، کۆمەڵە سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و ئاڵەنگارییانەی کە لە ناوخۆی کوردستاندا پێک دەهاتن، لە هەوڵی ئامادەکردنی بیروڕای گشتیدا بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێرشی سەرلەنوێ و چاوەڕوانکراوی ڕژیم بۆسەر کوردستانڕژیمی ئیسلامی خۆی لە دانوستاندنێکی ڕاستەقینە لەگەڵ هەیئەتی نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەدزییەوە و بە مانۆڕگەلێکی فریوکارانه دەرفەتی بۆ خۆی دەکڕیسەرەنجام کاتێک ئامادەکارییەکانی خۆی تەواو کرد، دیسانەوە لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٩دا و ئەمجارەیان لە مێحوەری کامیارانسنەوە، هێرشی خۆی بۆسەر کوردستان دەستپێکردەوەڕژیمی کۆماری ئیسلامی نەیتوانی هیچ سەنگەرێک بەبێ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ خۆڕاگریی و بەرخۆدانێکی قارەمانانە داگیر بکات، خۆڕاگریی و بەرخۆدانێکی کە ساڵانێکە هەروا بەردەوامە و ڕژیمی لە کوردستان زەمینگیر کردووەهەرچەندە ڕژیم دواجار توانی باڵادەستی نیزامیی بەدەست بهێنێت، بەڵام هەرگیز نەیتوانی خەڵکی کوردستان ناچار بە تەسلیم بوون و ملکەچکردن بکاتلە هەمان کاتدا کە خۆڕاگریی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەربڵاو و سەرتاسەری بوو، بەڵام هاوسەنگی هێزی ناوخۆ بۆ پێشخستنی بەرنامەی کۆمەڵە بەمەبەستی دەسەتەبەرکردنی دەسەڵاتی جەماوەریی لە کوردستان، لە هەموو شوێنێک وەک یەک نەبووسەرەڕای ئەو جیاوازییانەی لێرە و لەوێ بوونی هەبوو، هەروەها سەرەڕای سنوورداربوونە زەمەنییەکەی، خەڵکی کوردستان بۆ یەکەمجار دەسەڵاتدارێتی لەخوارەوە، واتە دەسەڵاتدارێتی شۆڕایی و ئازادی بێ شەرت و مەرجی سیاسییان ئەزموون کردپاشماوەکانی سیستەمی فیئۆدالییان لەناوبرد و زەوی بوو بە موڵکی ئەو کەسەی کە کاری لەسەر دەکردژنان لە ئاستێکی بەرفراواندا هاتنە ناو گۆڕپانی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانگەرای پەروەردە و بارهێنانێکی پێشکەوتوو شکڵی گرتبۆ یەکەمین جار خەڵک چیتر خۆیان لە ژێر باری ستەم و هەڵاواردنی نەتەوەییدا هەست پێنەدەکردئەو خۆڕاگرییەی کە دواتر لەدژی هێرشی ڕژیم هاتەئاراوە، لە ڕاستیدا بەرگریکردن بوو لەو دەستکەوتانە.

بنەڕەتی ترین کەم و کووڕی، بریتی بوو لە نەبوونی ئەزموون و نەبوونی دەرفەت بۆ ئامادەکردنی کادر و ستافێکی بەتوانا بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی کوردستانئەو خەڵکەی کە دەیان ساڵ دەسەڵاتی ستەم و چەوساندنەوەی پاشایەتییان تێپەڕ کردبوو، هەروەها ڕێکخراوێکی کە لە دڵی کۆمەڵگایەکی پڕ لە خەفەقاندا سەری هەڵدابوو، بەم نەهێشتنی کەم و کوڕییەکانی خۆیان پێویستیان بە کات بووهەڕەشەی هێرشی کۆماری ئیسلامی و دروستبوونی فەزای شەڕ لە کوردستان، بە ناچاری خەباتی چەکداریی لەچاو هەموو جۆرەکانی دیکەی خەبات و خۆڕاگریی کرد بە ئەولەویەتی سەرەکی و دەرفەتێکی گونجاو بۆ چەسپاندن و پەرەپێدانی ئەو دەستکەوتانە نەڕەخسا.

گرنگترین و چارەنووسسازترین ئەزموون ئەوەیە کە نابێت لە ڕێکخستنی دەستبەجێی شۆڕاکانی شوێنی کار و ژیان غافڵ بین و کات بە فیڕۆ بدەینپێویستە خەڵک لەگەڵ هەڵکردنی یەکەم شنەبای ئازادیدا، دەسەڵاتی خۆیان لەخوارەوە دابمەزرێننلەم پێوەندییەدا لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی شۆڕای گەڕەکەکان لە شاری سنە (بنکەکانزۆر گرنگەئەمە خاڵی سەرەکییەپێویستە پلانی پێشوەختە هەبێت بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بە پێداویستییە ئابوورییە بەپەلەکانی خەڵک و بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ گرفتە ئابوورییەکان نەخشە  ڕێگای گونجاو هەبێت، دەبێ بیر لە پووچەڵکردنەوەی پیلانی دابەشکاری و دوبەرەکی دروستکردنە نەتەوەیی و ئایینییەکان بکرێتەوە، پێویستە بە شێوەیەکی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە هەوڵی نەهێشتنی ستەمی نەتەوەیی بدرێت و بۆ ئەو مەبەستە نەخشەڕێگای دیاریکراو هەبێتدەبێ بەپێی نەخشەڕێگایەکی کرداریی، خەڵک لەوە دڵنیا بکرێتەوە کە کۆمەڵگەی کوردستان نابێتە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەی گروپە چەکدارەکان، ڕادیکالیزم لەم بوارانەدا مانا پەیدا دەکاتبە دیتنی ڕۆڵی حیزبێکی توندڕەو، کە بێگومان غەیرە کرێکاریش دەبێت، ناتوانرێت ئەم کۆمەڵگایە لە ڕێڕەوە سەخت و پڕ لە کۆسپ و ئاڵەنگارییەکان تێپەڕێنرێتسەرجەمی ئەم پرس و  ئەزموونانە لە مێژووی ٤٤ ساڵەی کۆمەڵە و کۆمەڵگای کوردستاندا بەرچاو دەکەوێت.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا حەرەکەتگەلێک لەباری کۆمەڵایەتی و خەباتی پێشکەوتنخوازانە لە کوردستاندا ڕوویانداوە کە دەریدەخەن بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لە قووڵایی کۆمەڵگادا خەریکە پەرەدەسێنێتشۆڕشی شکۆداری ژینا نموونەی زیندووی بەردەوامبوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستانەخۆپیشاندانە بەربڵاوەکانی سەرشەقام، مانگرتنە سیاسییەکان و ئەو داهێنانە جەماوەری و مەدەنییانەی کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا دژ بە کۆماری ئیسلامی شاهیدیان بووین، نموونەگەڵێکی درەوشاوەن لە زیندوویەتی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانەی جەماوەرییبەڵام شۆڕشی ژیناش ڕووداوێکی بێ کۆنتێکست و برووسکەیەک نەبوو لە ئاسمانی بێ هەورداسەیری مانگرتنی گشتی چەند شارێکی کوردستان بکەن بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران، هەروەها هاودەنگی کەم وێنەی خەڵک لە کاتی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان، ئەو کارنەڤاڵە گەورەیەی کە بۆ ڕێزلێنان لە شۆفێرێکی قارەمان کە لە کاتی گەیاندنی هاوکاریدا گیانی بەختکرد، پشتیوانی بەربڵاوی جەماوەریی لە بزووتنەوەی حەقخوازانەی ڕۆژاوا بێننە بەرچاو، سەیری پاڵپشتی لە خەڵکی کوردستانی عێراق بکەن بەرامبەر بە ستەم و ملهوڕییەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق، سەیری بزووتنەوە جەماوەرییەکان بۆ بەرگریکردن لە ژینگە، خۆڕێکخستنە درەوشاوە جەماوەرییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پەتای کڕۆنا، بەرخۆدانی ژنان لە بەرامبەر سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ و ڕێژەی بەرچاوی ئەو هەڵسووڕاوە کرێکاریانەی کە لە ئاستێکی سەرتاسەریدا خاوەن کاریگەری و ئیعتیبارنسەرجەمی ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش و ستەمدیتوو لە کوردستان سوننەتەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خۆیان دەپارێزن و بەرەو پێشەوەی دەبەنلە وەها بارودۆخێکدا پێویستە بە هەموو تواناوە هەوڵ بدرێت بۆ ئەوەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کە خاوەنی هەگبەیەکی پڕ لە ئەزموونی بەنرخە، لەگەڵ ئەو بزووتنەوە سەرتاسەرییەی کە لەپێناو نان و ئازادیدا کەوتۆتەڕێ لێک هەڵپێکرێننابێ مەیدان بدرێت بە هێزە کۆنسرواتیڤ و ناسیۆنالیست و ڕوانگە گۆشەگیرخوازەکان، ئەو بۆچوونە پەرە پێبدەن کە گۆیا حەرەكەتە مافخوازانە و سەرتاسەرییەکان پێوەندییان بە خەڵکی کوردستانەوە نییەدەبێ هەوڵ بدرێت سەرجەم تواناییە بەردەستەکان و تواناییە نوستوو و ناچالاکەکان وەگەڕ بخرێنشۆڕشی ژینا تا ئەم ساتە ڕێگای نیشانداوەپێویستە لە ئەزموون و کەموکوڕییەکانی تا ئێستای ئەم شۆڕشە وانە وەربگیرێت و بە کەمترین زەرەر و زیان زۆرترین دەستکەوت بەدەست بێت و هەنگاو بە هەنگاو ڕێگای سەرکەوتن خۆش بکرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net