47
حه‌میدڕه‌زا غه‌ریبی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ساوه كه ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی ئه‌و شاره تێپه‌ڕ ده‌كات، له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
حه‌میدڕه‌زا غه‌ریبی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شارستانی ساوه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به خامنه‌یی” به شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندای ته‌علیقی مه‌حكووم كرا. پاش سكاڵای دادستانی، حوكمه‌كه بۆ حه‌وت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی گوڕدرا و ئه‌و به‌ندكراوه له مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و به‌ندكراوه له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به تۆمه‌تی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی دیكه سزا دراوه.