په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی په‌ره‌ستاران بۆ چه‌ند شاری دیكه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی خه‌رمانان، په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، خۆڕه‌م ئاوا، خومه‌ینی شار، سه‌بزه‌وار و بابۆل دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو حه‌فته‌یه‌ كه‌ په‌ره‌ستاران له‌ به‌شێكی زۆر له‌ شاره‌كانی ئێران مانیان گرتووه‌ و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له‌ جیاتی بایه‌خ دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان، چه‌ند كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرت و خوازیاری، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌رستاری، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net