39
كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی زاهیدان، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، پێرسۆنێلی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی زاهیدان ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و ڕۆژی شه‌ممه له‌به‌رده‌م شاره‌وانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌ته‌وه. به وته‌ی ناڕازیان، به هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ئوستان هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.