تێكچوونی باری ته‌ندرووستی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ زیندانی ڕه‌شت

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانان، دۆخی ته‌ندرووستی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری مه‌حكووم به ئێعدام له‌ زیندانی ڕه‌شت، تێك چووه.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو دایكی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ تووشی كێشه‌ی دڵ بووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. ئاگاداربوونی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ دۆخی ته‌ندرووستی دایكی بووه‌ته‌ هۆی تێكچوونی باری ده‌روونی، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ڕه‌شت بایه‌خیان پێ نه‌داوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دایكی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ گرته ویدیۆیه‌ك دا به‌ چاوی پڕ له‌ گریانه‌وه‌ خوازیاری ئازادی كچه‌كه‌ی ببوو. دایكی شه‌ریفه باسی له‌ دڵته‌نگی نه‌وه‌كه‌ی كردووه‌ له‌ حاڵێكدا هێشتا ئاگادار نییه‌ كه‌ كچه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net