پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بێکاربوونی کرێکارانی کانگای گەلەندروود لە مازەندەران

کانگای به‌ردی خەڵوزی گەلەندروود لە پارێزگای مازەندەران لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵەوە چالاکییەکانی ڕاگرتووه‌ و هەر ٦٠ کرێکاره‌كه‌ی بێکار بوون.

ئەم کانگایە کە یەکێکە لە کانگا کۆنەکانی مازەندەران، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠١ەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ ڕادەستی كه‌رتی تایبەت کراوە. به‌ڵام شیركه‌ت دوای دوو ساڵ و نیو، به هۆی كێشه‌ی ئابوریەوه وازی له‌ چالاكییه‌كانی هێناوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، نزیکەی ٢٠ کرێکاری بوومی و ٤٠ کرێکاری دەرەوەی ناوچەکە کە لەم کانگایە کاریان دەکرد، بێكار و ڕووبەڕووی داهاتوویەکی کاریی نادیار بوونەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *