33
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی، ده‌كه‌ڵه نه‌وتیه‌كان و ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی به‌شدار له‌و چالاكیانه خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێداچوونه‌وه به ئه‌ساسنامه، وه‌لانانی جیاوازی، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.