ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمانی فه‌ڕانسه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوو به ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته خوازیاری چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت بۆ ئازادی دوو ئه‌ندامی فدرارسیۆنی په‌روه‌رده‌ی نێوده‌وڵه‌تی به ناوه‌كانی سیسیل كۆهلر و ژاك پاریس بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، سیسیل كۆهلر پاش گه‌شتكردن بۆ ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعلیمی خانه‌نشینكراو، ژاك پاریس له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئێستا سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه نایاساییه‌ی كۆماری ئیسلامی تێپه‌ر ده‌بێت، درێژه‌كردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و دوو چالاكه سنفییه جۆرێك له بێ خه‌یاڵی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه و كۆمه‌ڵگای موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته ساز كردووه. حكوومه‌تی فه‌ڕانسه نابێت له ئاست پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ بێده‌نگ بمێنێت و هیچ هه‌وڵێك بۆ ڕزگاركردنیان نه‌دات. ئێمه داوا له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ده‌كه‌ین به زووترین كات ئه‌و دوو شارومه‌نده بگه‌ڕێنێته‌وه وڵات و بایه‌خ به ته‌ندرووستیان
بدات.