بە هۆی بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بارودۆخی مرۆیی لە غەزە بەرەو کارەسات دەڕوات و تا یه‌ك ملیۆن كه‌س له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خۆراك و بێهداشت بێبه‌شن.
ئستێفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتی: زیاتر لە ملیۆنێک فەلەستینی پێداویستی مرۆییان لە مانگی ڕابردوو پێنەگەیشتوە، لە درێژەی وتەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئەو پەکەیجە خۆراکانەی کە لەلایەن دەزگاکانی فریاگوزارییەوە دابەش دەکرێن، بە بەراورد بە مانگی ژووئیە، ڕۆژانە بە ڕێژەی 35 لەسەد دابەزیوە و لە کۆی ١٣٠ چێشتخانە کە لە ناوچەکەدا کاریان دەکرد، نزیکەی ٧٠ چێشتخانە كاروباریان ڕاگرتووه. شایانی باسه كه هاوكات له‌گه‌ڵ دۆخی خراپی ئاواره‌كانی فه‌له‌ستینی له غه‌زه، به‌هۆی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسڕائیل له كه‌رانه‌ی باخته‌ری، ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.