28
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی لوقمان پیشیار ٥٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتەوە لەو شارە بە٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دادگای حکوومەت ناوبراوی بەتۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێرا تۆمەتبار کردووە.
شیاوی باسە، ناوبراو پێنجشەممە١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان ئازاد کرابوو.
ق.ش