ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، ئێرانیانی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپایی، كانادا، ئۆستراڵیا و ئه‌مریكا دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز له له‌نده‌ن، فڕانكفۆرت، كۆڵن، هامبوورگ، كۆپێنهاگن، گۆتنبێرگ، ستۆكهۆڵم، ئامستردام، ڤییه‌ن، ڕۆم، هانووڤێر،نیكۆزیا، میلان، وه‌نكۆڤێر، لووس ئانجلێس، واشینگتۆن، ئۆتاوا، سیدنی و چه‌ند شاری دیكه دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كردووه. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه به خه‌باتیان دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بده‌ن. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد پشتیوانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بن و به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی به تاوانی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی مه‌حاكمه بكه‌ن.