ده‌وڵه‌تی ئۆستڕاڵیا، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی له ئێران، به تۆمه‌تی دژایه‌تی مافی مرۆڤ و سه‌كوتی ناڕازیان گه‌مارۆی به سه‌ر سێ كه‌س له به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی دا سه‌پاند.
پنی وانگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، هاوكات له گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، ڕایگه‌یاند كه سێ به‌رپرسی باڵای كۆماری ئیسلامی به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د تاهێری” ڕاوێژكاری فه‌رمانده‌یی هێزه ئێنتزامییهكانی ڕژیم، “ئه‌حمود نادریان” جێگری فه‌رمانده‌ی ئێنتزامی سیستان و به‌لوچستان، “حسێن ئه‌مجه‌دیان” جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی فه‌راجا، “محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاپوور” فه‌رمانده‌ی سپای گیلان و “دلاوه‌ر ئه‌لقاسی ێمهر” فه‌رمانده‌ی هێزه ئێنتزامییهكان له ڕۆژهه‌ڵاتی تاران، به تۆمه‌تی دژایه‌تی تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خۆپێشانده‌ران خراونه‌ت نێو لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌و وڵاته و سه‌فه‌ركردنی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ ئۆستڕاڵیا قه‌ده‌غه كراوه.