ورمێ؛ ژنێکی گەنج بەدەستی خەزووری کوژرا

ک.م.م.ک:

هەینیی ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، ژنێکی گەنج بەناونیشانی ڕۆئیا ئەمینیی ٢٤ساڵ تەمەن و دایکی منداڵێک خەڵکی گوندی هەنگورڤان لە شوێنی ژیانی گوندی کوورانە سەربە سۆمای ورمێ بەدەستی خەزووری بەناونیشانی سەرباز بادووزادە لەڕێی سێ فیشەکی چەکی کەمەرییەوە کە درابوو لەسەری کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە، بەبۆنەی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی زەماوەنی ڕۆئیا ئەمینیی و هاوژینی حەمید بادووزادە لە ماڵی خەزووری میوان دەبن کە لەو کاتەدا خەزووری لەگەڵ خێزانەکەی دەبێت بە دەمەقاڵەیان و بووکەکەشیان نێوانجێتی دەکات و دەیهەوێ ئاشتیان بکاتەوە کە خەزووری(سەرباز بادووزادە) هێرش دەکاتە سەر هاوژینی خۆی و دەست دەکات بە لێدانی، پاشا ڕۆئیا ئەمینی خەسووی لەبن دەست و پێی خەزووری دێنێتە دەرەوە کە هەربەم بۆنەوە و تووڕەبوونی لەڕادەبەدەری خەزووری، سێ فیشەک لە مەودای نێزیکەوە دەنێت بەسەریەوە و دەیکوژێ.

شیاوی باسە کە لەو کاتەوە بکوژ هەڵهاتووە و بێسەروشوێنە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net