ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل دوو جار ناوچه‌كانی زاحیه‌ی به‌یرووت و به‌علبه‌كی به چڕی بۆردوومان كرد و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵاش له نێو كوژراوه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی حیزبۆڵڵا بێت به‌ڵام هێشتا ئه‌و هه‌واڵه پشتڕاست نه‌كراوه.
ڕۆژی ڕابردوو فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل به بۆمبی سه‌نگه‌رشكێین كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌كانی حیزبۆڵڵایان له ناوچه‌ی زاحیه‌ی به‌یرووت كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له ٨٠ كه‌س بریندار بوون. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوژرانی سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه و میدیاكانی كۆماری ئیسلامی مردنی سه‌رۆكی حیزبۆڵڵایان ڕه‌د كردووه و ته‌نیا باسیان له كوژرانی سه‌ردارێكی سپای پاسداران كردووه. به وته‌ی چالاكانی سیاسی، ناوچه‌كه ڕوو به شه‌ڕێكی ناوچه‌یی گه‌وره ده‌چێت و ئه‌گه‌ر ڕێگری لێ نه‌كرێت كاره‌ساتی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.