كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ كانادا و ئورووپا دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاته‌كانی كانادا، دانمارك و ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان، كۆپنهاگنی دانمارك و وه‌نكۆڤێری كانادا به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، یادی گیانبه‌ختكردووانی هه‌ینی خوێناوی زاهیدانیان به‌رز ڕاگرتووه‌ و دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ داویان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن و پشتیوانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی بكه‌ن

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net