چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی زریانی هێلن له‌ ئه‌مریكا

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌مریكا، ڕێژه‌ی قوربانیانی زریان و گه‌رده‌لوولی هێلن له‌م وڵاته‌ بۆ ٩٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و به‌ ملیۆنان كه‌س ده‌ستڕه‌سیان به‌ به‌رق و ئاوی خواردنه‌وه‌ نییه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، زریانێكی به‌هێز به‌ ناوی هێلن ئه‌یاله‌ته‌كانی فلۆریدا، جۆرجیا، تنێسی و كاڕۆلینانی جنووبی گرتۆته‌وه‌ و به‌هۆی هاتنی لافاو، ٩٠ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ بوون. به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، سه‌دان خانوو، جاده‌ و پرد ڕووخاوه‌ و به‌رق و ئاوی دوو ملیۆن كه‌س بڕاوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net