21
ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی نێوان سه‌راوان بۆ كووههك، ١١ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بارهه‌ڵگرێك له ٦٥ كیلۆمتری جاده‌ی سه‌راوان بۆ كووههك خۆی كێشاوه به وانت بارێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی نایاسایی ئه‌فغانستانی و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١١ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.