18
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دەیان هەزار کەس لە لایەنگرانی فەلەستین و ئیسرائیل لە شارە جۆراجۆرەکانی جیهان، هاتنە سەر شەقام و خوازیاری ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ بوون.
xهاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له ٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣، لایه‌نگرانی ئیسڕائیل له ئاڵمان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی دژبه گرووپه تیرۆریستیه‌كانی حیزبۆڵڵا و حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد. هاوكات له چه‌ند شاری كانادا، ئه‌مریكا، دانمارك، ئیتالیا، ئێسپانیا، هوله‌ند، ئاڵمان، فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین دژبه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسڕائیل له غه‌زه و لوبنان ڕێپێوانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.