ناڕه‌زایه‌تی ژنانی توركیه دژ به‌ كوشتنی ژنان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، ژنانی توركیا له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته له‌ ئاست كوشتنی ژنان له‌لایه‌ن پیاوان و پشتیوانی حكوومه‌ت له‌ كولتووری پیاوسالاری خۆپێشاندانیان كرد.

ئێواره‌ی هه‌ینی، ژنانی توركیا پاش كوشتنی وه‌حشیانه‌ی دوو ژنی گه‌نج به‌ ناوه‌كانی سه‌میح چه‌لیك، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و عایشه‌ نوور، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ توندووتیژی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی توركیا، كوڕێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به‌ ناویئێقباڵ ئۆزۆنه‌رخۆشه‌ویشتی پێشووی خۆی به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوشتووه‌ و دواجار چووه‌ته‌ لای خۆشه‌ویسته‌ تازه‌كه‌ی و سه‌ری بڕیوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net