ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەر، ئهرتهشی ئیسرائیل لە درێژەی هێرشە ئاسمانیەکانی دا، هێرشی کردە سەر گرووپه میلیشیاییهكانی سهر به كۆماری ئیسلامی لە شارەکانی بەیرووت، غەزە و حومس لە سووریە و به دهیان كوژرا و برینداری لێ كهوتهوه.
بەپێی ڕاگەیاندنەکان، گەڕەکی زایحە لە باشووری بەیرووت وەبەر شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئامانجدارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بارەگا نهێنیەکانی حزبوڵڵا کەوتووه، هەروهها ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگهیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کارگەیەکی درووست کردنی ئوتۆمبیلی ئێرانیان لە ناوچەی پیشەسازیی حومس بە ٣ مووشەک کردۆتە ئامانج. بهرهبهیانی یەکشەممەش، هێرش كرایه سەر مزگەوتێک و قوتابخانەیەک کە شوێنی پەنابەران بووه لە کەرتی غەزە و له ئهنجامی ئهو هێرشهش دا ٢٤ کەس کوژران و ٩٣ کەس بریندار بوون.