13
له وڵاتانی فه‌ڕانسه و پورته‌غاڵ، رێپوانێكی ناڕه‌زایی به بۆنه‌ی پاڵپشتی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و لوبنان به ڕێوه چوو. ناڕازیان خوازیاری دوایی هاتنی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی نتانیاهو و كۆتایی هاتنی شه‌ڕ له له‌بنان و فه‌له‌ستین بوون.
له وڵاتی ئیسرائیل خه‌ڵكی ناڕازی له سیاسه‌تی شه‌ڕخوازی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری كۆتایی هاتنی شه‌ڕ و هه‌روه‌ها به ده‌ست هێنانی ڕێكه‌وتننامه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كانی شه‌ڕ بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له دوایین هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، له سێ هێرشی هه‌وایی دا لانیكه‌م ١٥ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٣٧ كه‌سیش بریندار بوون.