20
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، پۆلیسی سه‌ر سنووری توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته چه‌ند په‌نابه‌ری سووریا‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر و بریندار كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ند په‌نابه‌ری سووری كه به نیازبوون ده‌ربازی نێو خاكی توركیا بن، ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه كردووه. ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ری ده‌خه‌ن كه سه‌ربازانی تورك له كاتی ئه‌شكه‌نجه‌دانی شارومه‌ندانی سووری گرته ویدیۆیان لێ ده‌گرن و به ده‌مانچه ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن.