13
به‌هۆی بارینی ڕێژنه‌ی بارانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئێسپانیا، به لانیكه‌م ١٥٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئێسپانیا سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتیان ڕاگه‌یاندووه و به ده‌یان كه‌س بێ سه‌ر و شوێنن و گه‌ڕان به‌دویان دا به‌رده‌وامه. ئیداره‌ی كه‌شناسی ئێسپانیاش ڕایگه‌یاندووه كه لافاو به كاتی نێوه‌شه‌و كه خه‌ڵك له خه‌ودا بوون هه‌ڵساوه و زیانێكی زۆری گیانی و مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. كارناسانی ژینگه‌ش گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و زیادخوازی جیهانی سه‌رمایه‌داری به هۆكاری به‌هێزبوونی ڕووداوه سرووشتیه‌كان ده‌زانن و داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی بڵاوكردنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له جه‌وی زه‌وی دا كه‌م بكه‌نه‌وه.