10
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی سوید، ئاڵمان، به‌ریتانیا، هوله‌ند، دانمارك، فه‌ڕانسه، ئه‌مریكا و كانادا دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو ڕژیم و ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی مه‌ترسی ئێعدام كردنیان له‌سه‌ر، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. ئێرانیانی ئازادیخواز وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی سه‌دان زیندانی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بوون.