كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی بشه‌ جیاجیاكانی شاری كرماشان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی ئوستان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی،شه‌ڕئه‌نگێزی كافیه‌، سفره‌كانمان خاڵییه‌خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net