ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ڵ دوو كارخانه‌ی لاستیك سازی فه‌ڕانسه دژ به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و دوو شیركه‌ت بۆ ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی لاستیك سازی میشلن به ٢٠ هه‌زار كرێكاره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی نه‌بوونی توانای كێبه‌ڕكێ له‌گه‌ڵ كارخانه‌كانی لاستیك سازی له شه‌رقی ئاسیا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان چی تر ناتوانێت درێژه به چالاكییه‌كانی بدات و به زوویی به ته‌واوی داده‌خرێت. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی كارخانه‌ی میشلن به بریاری كۆنفدراسیۆنی سه‌راسه‌ری كرێكارانی فه‌ڕانسه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ئاگردانی لاستیك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن. شایانی باسه كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل له ئاڵمانیش ڕایگه‌یاندووه كه به هۆی كێشه‌ی دارایی، چوار هه‌زار و ٧٠٠ كرێكاری له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كات.