ڕێزلێنان له‌ نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی لووكرایۆنی فه‌ڕانسه

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌ شاری ڕاماتیوولی فه‌ڕانسه، ئه‌نجوومه‌نی لووكرایۆل كه‌ له‌ بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین دا چالاكه‌، پیشانگایه‌كی به‌ مه‌زموونی خه‌باتی ئێرانیان بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی كرده‌وه‌ و له‌و پێشانگایه‌ دا، ڕێز له‌ كار و چالاكییه‌كانی نه‌رگس محه‌ممه‌دی، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل گیرا.

له‌و پێشانگایه‌ ده‌یان كاری هونه‌ری و كاریكاتۆر به‌ مه‌زموونی خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی پیشانی خه‌ڵك و چالاكانی سیاسی و مافی مرۆڤ دراوه‌. هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌ت شێعر له‌ به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانه‌كانی ئێران خوێندراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌ پێشوازی لێ كراوه‌. له‌ كۆتایی ئه‌و چالاكییه‌ دا، شیرین ئه‌رده‌كانی، پارێزه‌ری بونیادی نه‌رگس محه‌ممه‌دی، خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی، ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ندكراوانی نه‌خۆش به‌ ده‌رمان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net