كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ڕیزلێنان له‌ یادی كیانووش سه‌نجه‌ری

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاته‌كانی ئاڵمان، به‌ریتانیا و دانمارك له‌ سێ كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا یادی كیانووش سه‌نجه‌رییان به‌رز ڕاگرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه‌ و هه‌ڵگیرسانی مۆم ڕیزیان له‌ یادی كیانووش سه‌نجه‌ری و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ گرتووه‌. به‌شداربووان كۆماری ئیسلامیان به‌رپرسیاری سه‌ره‌كه‌ی مه‌رگی هه‌زاران گه‌نجی ئێرانی زانی و داویان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد كۆتایی به‌ سیاسه‌تی سازان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بێنن و پشتیوانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی خه‌ڵكی ئێران بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net