2
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، سمینارێك له‌لایه‌ن چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه بۆ برینداره‌كانی شۆڕشی ژینا ڕێك خرا و له‌لایه‌ن ئازادیخوازانه‌وه پێشوازی لێ كرا.
له‌و سمیناره دا ڕادا فاتحی خۆشكی نه‌مر ڕامین فاتحی، ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی برای فریشته ئه‌حمه‌دی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، ئه‌ره‌ستوو پارسیار، مێهرداد سه‌بووری و ژماره‌یه‌كی دیكه له بریندارانی شۆڕشی ژینا باسیان له ئه‌زموونی خۆیان و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كرد.