6
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێشتا نرخی به‌نزین به شێوه‌ی فه‌رمه‌ی گران نه‌كراوه، به‌ڵام به‌نزین و گازۆئیل له به‌نزینخانه‌كان دا ده‌ست ناكه‌وێت و ڕیزێكی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان دا درووست بووه.
به وته‌ی هاونیشتمانیان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر و ئۆتوبووس ناچارن ١٢ ساعه‌ت له ڕێزدا بوه‌ستن و زۆر جار گازۆئیلیان ده‌ست ناكه‌وێت. هه‌وره‌ها ده‌وڵه‌ت پشكی به‌نزینی شۆفێرانی تاكه‌سی كه‌م كردووه و شۆفێران ناچارن به‌نزین به نرخی ئازاد بكڕن. نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له‌م باروودۆخه خراپه ئابوورییه ده‌یان كێشه‌ی بۆ خه‌ڵك ساز كردووه، كه‌چی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هه‌ر باس له هێرشی پێچوانه بۆ سه‌ر ئیسڕائیل ده‌كه‌ن.