به‌رزڕاگرتنی یادی موحسن نیازی و شادمان ئه‌حمه‌دی له‌ دێولان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی موحسن نیازی و شادمان ئه‌حمه‌دی، دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له‌ شاری دێولان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان به‌رز ڕاگرت.

موحسن نیازی له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی به‌خت كرد و شادمان ئه‌حمه‌دی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژرا. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هه‌میشه زیندووه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی دێولان سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان كرد و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ دا، دایه‌ شه‌ریفه، دایكی نه‌مر ڕامین حسێن په‌ناهیش به‌شدار بوو و پشتیوانی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی دێولان ده‌ربڕی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net