هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی له‌ باكووری كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی ساختمانسازی و ڕێگه‌وبان له‌ شاری ئادانا و ١٢ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

ڕۆژی ڕابردوو ٦٧٠ كرێكاری شاغڵ له‌ به‌شی ساختمانسازی و ڕێگه‌وبانی شاری ئادان  دژ به‌دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد و ١٢ كرێكار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌ پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ كرێكارانی ناڕازی دژ به‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست مانیان گرتووه‌ و داوای پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان و زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان ده‌كه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net