6
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی لاوان بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی ڕه‌سمی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.