ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا له باكووری حه‌له‌ب هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ئاواره‌ی شه‌هبا و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و سێ كه‌سیان كوشت، چه‌ند كه‌سیان بریندار و چه‌ند كچی گه‌نجیان ڕفاند.
شه‌رڤانانی “ی.پ.ژ” له ڕاگه‌یاندنێك دا ڕفاندنی كچانی گه‌نجیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایانگه‌یاند كه تۆڵه‌یان ده‌كه‌نه‌وه. له نێو گه‌ره‌كی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوود، شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و ته‌حریر ئه‌لشام ڕووی دا و چه‌ند تیرۆریست كوژران و بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌رڤانان پاش شه‌ڕێكی قورس توانیان ڕێڕهویێكی ئه‌من بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی عه‌فرین بۆ ناوچه‌ی تهبق بدۆزنه‌وه و دوو كاروان له ئاواره‌كانیان بۆ ناوچه ئه‌منه‌كان گواسته‌وه. له به‌ره‌ی عه‌ین عیسا، منبج و حه‌سه‌كه‌ش شه‌ڕێكی قورس له نێوان تیرۆریستانی سه‌ر به توركیا و شه‌رڤانانی سووریای دیمۆكراتیك ڕووی دا و شۆڕشگێڕانی ڕۆژئاوا گورزی كوشه‌نده‌یان له تیرۆریستان وه‌شاند. له دهیرهزووریش، شه‌رڤانان توانیان ٧ گوند له ده‌ست میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ڕزگار بكه‌ن.