19
ئه‌میر ڕه‌ئیسیان و مازیار تاتایی، پارێزه‌رانی په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام ڕایانگه‌یاند: له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان په‌روه‌نده‌كه‌ی په‌خشان به په‌له به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت و نیگه‌رانن دیوانی باڵای وڵات سه‌ره‌نج به‌و به‌ڵگه‌ی بێ تاوانی ناوبراو نه‌دات.
پارێزه‌رانی په‌خشان عه‌زیزی وتیان: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی چالاكی نیزامی په‌خشان عه‌زیزی نییه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌یان به‌ڵگه‌ی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه كۆكراوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی دیوانی باڵای وڵات كراوه. ئێمه هیواداریم دادوه‌رانی دیوانی باڵای وڵات سه‌ره‌نج به‌و به‌ڵگانه بده‌ن و سزای سێداره‌ی ناوبراو هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.