8
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ئیسماعیل عه‌بدی، مه‌عه‌لیمی له‌سه‌ركار ده‌ركراو، پاش سكاڵا و په‌روه‌نده‌سازی سپای پاسداران، قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵاتی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ئیسماعیل عه‌بدی له ساڵی ٩٥ی هه‌تاوییه‌وه تا ساڵی ١٤٠٢ له زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج زیندانی كرابوو. ناوبراو پاش ٨ ساڵ و هه‌شت مانگ به‌ندكران به وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. هه‌ر چه‌ند ناوبراو ٢١ ساڵ پێشینه‌ی كاری له ئامووزش و په‌روه‌رش دا هه‌یه، به‌ڵام مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیداره‌ییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرا.