10
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، مامۆستایان و قوتابیانی مه‌ریوان له هه‌ڵمه‌تێك دا سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوو و نه‌مامی قه‌زوانیان چاند.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانەی دواناوەندیی یاسای شاری مەریوان بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە داوێنی میراجی “هەردی ئەسحاب“، شوێنەواری دەستێوەردان و کاولکاری و داگیرکاری، بەڕێوە چوو. به‌شداربووان داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد چاوه‌ڕوانی حكوومه‌ت نه‌بن و خۆیان ڕێك بخه‌ن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژینگه و ڕێگه له كاولكاری زۆرتری سرووشتی كوردستان بگرن.