هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی

ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر ڕێپێوانی كرێكارانی ناڕازی له‌ نزیك ئانكارا و چه‌ندین كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی پولونز له‌ شاری ئانكارا به‌ بیانووی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری له‌سه‌ركار ده‌ركراون و ماوه‌ی ١٤٠ ڕۆژه‌ دژ به‌ بڕیاری ده‌وڵه‌ت خه‌بات ده‌كه‌ن. ڕۆژی هه‌ینی كرێكارانی بێكاركراو به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان به‌ره‌و شاری ئانكارا به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net