ڕووخانی دیكتاتۆری به‌شار ئه‌سه‌د و لاوازبوونی به‌ره‌ی مه‌قاوه‌مه‌

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، گرووپه نه‌یاره‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د گه‌یشته دیمه‌شق و پاش ئازادكردنی به‌ندكراوان، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته‌یان داگیر كرد و به‌ فه‌رمی ڕووخانی دیكتاتۆری به‌شار ئه‌سه‌دیان ڕاگه‌یاند.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان به‌ره‌و سنووره‌كانی لوبنان هه‌ڵهاتوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج. له‌ شاره‌كانی دیمه‌شق، ته‌رتووس و لازقیه‌ هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش ته‌سلیم بوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ و به‌یانی یه‌كه‌شه‌ممه‌، شۆرای نیزامی ئه‌رته‌شی ئازادی سووریه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه‌ و ڕێگه‌یان دا تا ڕاده‌ستكردنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر كاره‌كانیان بمێننه‌وه‌. له‌ سنووری قائیم و ئه‌بووكه‌ماڵ، نزیك به‌ دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌رته‌شی سووریه‌ بۆ عێراق هه‌ڵهاتن و كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆنی سووری به‌ڵێنیان داو بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه ئائینیه‌كان بپارێزن و ڕێگه‌ بده‌ن ملیشیاكانی سه‌ر به‌ ڕژیم له‌ سووریه‌ ده‌رباز بن و به‌م جۆره‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی تووشی كێشه‌ی سه‌ختی دیكه‌ بووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net