9
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، چه‌ند كه‌سی چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر كلوپێكی یارییه كۆمپیۆتریهكان له بلواری شبلی شاری سنه و دوو گه‌نجیان به سه‌ختی بریندار كرد.
به وته‌ی پۆلیسی شاری سنه، دادستانی ئوستانی كوردستان فه‌رمانی به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و ڕووداوه ده‌ركردووه و تاوانباران شناسایی و دوو كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ڕۆژی ڕابردوو، چه‌ند كه‌س به چه‌كی وینچستر، شمشێر و چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كلوپێك له بلواری شبلی و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له دوو گه‌نج كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، هه‌ر دوو قوربانی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به وته‌ی ئۆرژانسی شاری سنه، دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێك له برینداره‌كان ناجێگیره و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.