ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌سه‌ندكردنی لایه‌حه‌ی عیفاف و حیجابی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌كه‌ی دا یاسای عیفاف و حیجابی شه‌رم ئاوه‌ر ناو بردووه و نووسیویه: كۆمه‌ڵگای جیهانی نابێت له به‌رانبه‌ر هه‌وڵی كۆماری ئیسلامی بۆ به یاسا كردنی سه‌ركوتی ژنان بێده‌نگ بێت. جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا داوای له ته‌واوی وڵاتانی جیهان كردووه كه له هه‌موو ئیمكاناتهكانیان بۆ گوشار هێنان بۆ سه‌ر ڕژیمی ئیسلامی ئێران كه‌ڵك وه‌ربگرن تاكوو ڕژیم ناچار بێت یاسای كۆنه په‌ره‌ستانه‌ی عیفاف و حیجاب هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. شایانی باسه كه یاسای عیفاف و حیجاب پاش چه‌ند جار گۆڕانكاری له مه‌جلیسی ئیسلامی و شۆرای نیگه‌هبان له ٧٤ بڕگه و پێنج به‌ش په‌سه‌ند كراوه. به وته‌ی قاڵیباف، سه‌رۆكی مه‌جلیسی ڕژیم، ئه‌و یاسایه بڕیاره ڕۆژی ٢٣ی سه‌رماوه‌ز به هه‌موو داموده‌زگا حكوومیه‌كان ڕابگه‌یێنرێت.