13
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز، ژنانی خه‌ڵكی كنیا دژ به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندووتیژی دژ به ژنان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی نایرووبی و هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، سه‌دان ژن به دروشمی “كوشتنی ژنان ڕابگرن” له سه‌ر شه‌قامه‌كانی نایرووبی ڕێپێوانیان كردووه، به‌ڵام پۆلیس هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و وێڕای برینداركردنی چه‌ند كه‌س، ژماره‌یه‌ك ناڕازی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌پێی ئاماری پۆلیسی كنیا، له مانگی ئاگووستی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، ٩٧ ژن له‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.