8
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی قشلاقی ڕه‌وانسه‌ر به ناوی “موسعێب سه‌بزه‌واری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كای ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی “موسعێب سه‌بزه‌واری” له‌لایه‌ن ده‌موچاویه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بووه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ره ناجێگیره و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان كراوه.