ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر١١به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی كورد

به‌پێی ڕاپۆتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ١١ شارومه‌ند و چالاكی سیاسی كورد به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون و ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌ سه‌ر هه‌شت به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ ئارادایه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ١١ به‌ندكراو كه‌ زۆربه‌یان له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا بوون له‌ دۆخێكی زۆر خراپ دا ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێن و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون. شه‌ش به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانیپه‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، حاتم ئۆزده‌میر، یووسف ئه‌حمه‌دی، مێهراب عه‌بدۆڵڵازاده‌ و حه‌مید حسێن نژاد حه‌یدرانلوو به‌ تۆمه‌ت بێ بنه‌ماكانی به‌غی و موحاره‌به‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون. په‌روه‌نده‌ی چوار كه‌سیان ڕه‌وانه‌ی دیوانی باڵای وڵات كراوه‌، به‌ڵام حوكمی ئێعدامی حاتم ئۆزده‌میر و یووسف ئه‌حمه‌دی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌سێداره‌ بدرێن. هه‌روه‌ها پێنج به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی شاهین وه‌ساف، ئازاد شوجاعی، ڕه‌سووڵ ئه‌حمه‌د ڕه‌سووڵ، ئێدریس ئاڵی و ناسر به‌كرزاده‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل له‌ دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌ كه چاره‌نووسی‌ ٨ به‌ندكراوی شۆڕشی ژینا له‌ زیندانه‌كانی ورمێ و بۆكان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net