11
شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی له ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی مۆره‌ی كه‌مه‌ری شكا و پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ، بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات و له‌وێشه‌وه بۆ دادگای ورمێ ڕاگوێزرا. عه‌بدۆڵڵا پێشتریش له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا به ١١٣ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی و یه‌ك مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.