11
به‌یانی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، گاردی ساحیلی یۆنان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك له نزیك دوورگه‌ی كێرت، پێنج په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٤٠ كه‌سی دیكه‌ش ونبوون.
به وته‌ی پۆلیسی یۆنان، تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا و هێزه‌كانی گاردی ساحیلی به دوای ونبووان دا ده‌گه‌ڕن و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه. وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی یۆنان ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و وڵاته ٢٥ له سه‌د زیادی كردووه.