ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك هێرشێكی قورسیان كرده سه‌ر به‌ندئاوای تشرین و پاش به‌رخۆدانی شه‌رڤانان ناچار به پاشه‌كشه بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان، تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك له سێ لاوه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به‌ندئاوی تشرین و هاوكات ئه‌رته‌شی توركیاش به چه‌كی قورس ناوچه‌كه‌ی بۆردوومان كردووه. پاش چه‌ند ساعه‌ت به‌رخۆدانی بێ وێنه‌ی شه‌رڤانان، ٣٧ چه‌كداری ئیسلامگه‌را كوژراون، ده‌یان كه‌س بریندار و ده تیرۆریست ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه كه به‌رپرسانی سیاسی ئاڵمان و فه‌ڕانسه له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی جیاجیا دا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی هۆشداریان به ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان داوه و ئه‌رته‌شی ئه‌مریكاش ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی به كه‌ره‌سته‌ی نیزامییه‌وه بۆ ڕه‌قه و كۆبانی گواستووه‌ته‌وه.