6
ڕۆژی شه‌ممه ١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری ستۆكهۆڵمی سوید كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.
شه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك ئێرانیانی ئازادیخوازی سوید له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری ستۆكهۆڵم كۆده‌بنه‌وه و وێڕای ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی چوار ده‌یه سه‌ركوتی ڕژیم، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدامی سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره و محه‌مه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایێسته بگرن.