9
شه‌وی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی میسر له شاری قاهیره دژ به ده‌وڵه‌تی عه‌بدۆلفه‌تاح ئه‌لسیسی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی نیزامییه‌كان له‌و وڵاته بوون.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران كور و كچی گه‌نج له شاری قاهیره به دروشمی نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی نیزامی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری په‌ویوه‌ست بوونی خه‌ڵكی میسر به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌نجانی ئه‌و وڵاته بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌لسیسی بوون. گه‌نجانی میسر له ده‌ست گه‌نده‌ڵی، گرانی، هه‌ڵاوسان و بێكاری ناڕازین و ده‌ڵێن: خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێكی دیمۆكراتیكی جه‌ماورین.