كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی قوتابخانه‌ كوردییه‌كان له‌ كه‌ركووك

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، موعه‌لیمانی شاغڵ له‌ قوتابخانه‌ كوردییه‌كانی شاری كه‌ركووك، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی مووچه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

مامۆستایانی زمانی كوردی له‌ شاری كه‌ركووك ماوه‌ی ٨٠ ڕۆژه‌ مووچه‌یان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. موعه‌لیمانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ مووچه‌یان له‌ كاتی خۆی دا وه‌ر نه‌گرتووه‌ و داوا ده‌كه‌ن له‌وه‌ به‌دواوه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیداڕڵی عێراقه‌وه‌ په‌رداخت بكرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net